بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە گۆڤاری " نایتشر " بڵاویکردۆتەوە، پێشبینی دەکات کە ئاو بەشێکی زۆری گۆی زەوی لە سەدەی داهاتوودا داپۆشێت".
ئەو توێژینەوەیە هۆشداری دەدات لە هەڵکشانێکی مەترسیداری دەریاکان و شەپۆل و بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی ئاوی ئەو دەریایانەو زریانەکان کە زۆرێک لە کەنارەکان دەبن بەژێر ئاوەوە.
زاناکان پێشبینی دەکەن لە ساڵی ٢١٠٠ لافاوەکانی کەنارەکان بە رێژەی ٥٠% زیاد بێت، ئەگەر دەوڵەتان چارەسەرێکی بەرزبوونەوەی گەرمای گۆی زەوی نەکەن.
بەپێی خراپترین پێشبینیکردن توێژینەوەکە دەشی ٢٨٧ ملیۆن کەس بەر کاریگەری ئەو زریانە بکەون کە دەکاتە ٤% دانیشتووانی گۆی زەوی بەو لافاوە کەناریانە کە زیانە مادیەکانی ١٤ ترلیۆن دۆلاری ئەمەریکی دەکات کە ٢٠% کۆی بەرهەمهێنانی جیهانە.
بەپێی توێژینەوەکە لە ئەمەریکا ناوچە کەناریەکانی کارولینای باکور، فێرجیاو میلاند، لە ئەورپاش بەریتانیاو باکوری فەرەنساو باکوری ئەڵمانیا دەگرێتەوە. لە ئاسیا چین و بەنگلادش و بەنگالی رۆژئاواو بەشێک لە هیند و، لە باشوری جیهان باکوری ئوسترالیا دەگرێتەوە.