مافناسێک: دەبێت داواکاری گشتی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر بداتە دادگا

مافناس و چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ لە هەولێر، شوان سابیر لەبارەی رەتکردنەوەی ئۆکسجین و وەرنەگرتنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکەوە، دەڵێت" دەبێت داواکاری گشتی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر بداتە دادگا".


شوان سابیر مافناس لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک، لەبارەی رەتکردنەوەی ٥٠ بتڵی ئۆکسجین کە نەوەی نوێ دابینی کردووە بۆ نەخۆشخانە رزگاری، نووسیوویەتی " کاتێک ئیدارەی نەخۆشخانەی رزگاری نزیکەی ٥٠ بتڵ لە ئۆکسجین رەتدەکاتەوە لەبەرئەوەی نەوەی نوێ هێناویەتی، تەنها یەک تەفسیری دەمێنی لۆ نەمای ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری، ئەویش ئەوەیە ئیدارەی پارتی بە ئەنقەست دەیەوێ خەڵکی هەولێر بکوژێت".


ئەو مافناسە داوا دەکات داواکاری گشتی بەڕێوبەرایەتی ئەو نەخۆشخانەیە بداتە دادگا.


ئەمڕۆ شەممە ١ی ئاب نەوەی نوێ نزیکەی ٥٠ بتڵ ئۆکسجینی گەیاندە نەخۆشخانەی رزگاری وەک کۆمەکێک بۆ نەخۆشەکانی ئەو نەخۆشخانەیە، بەڵام لەلایەن بەرێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکە رەتکرایەوە. ئەمەش بووە مایەی ناڕەزایەتی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کورداستان و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی.
 


PM:12:44:01/08/2020