ئاگر لە بازاڕی میوەفرۆشیی شارەزوور کەوتەوە

ئەمڕۆ شەممە ئاگر لە بازاڕی میوە فرۆشانی شارۆچکەی شارەزوور کەوتەوە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر دووکانداران کەوت.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ بۆ دووەم جار لە ماوەی ساڵێکدا، ئاگر لە بازاری میوە فرۆشانی شارۆچکەی شارەزوور کەوتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك لە دوكانەكانی ئەو بازاڕە سووتان.

 

تا ئێستاش ئەندازەی زیانە گیانی و داراییەكانی ئەو رووداوە نادیارە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ روداوەكە كراوەتەوە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، مانگی نیسانی ساڵی رابردووش ئاگر لەو بازاڕە کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان دوکانی هاوڵاتیانی دەستگێڕ سووتان و زەرەرمەندانی ئەو ئاگرە قەرەبوو نەکرانەوە.

 
 


PM:02:42:01/08/2020