ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند" له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا زیاتر له ٢٠٠ كه‌سی دیكه به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ست داوه".
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ شەممە ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٥٤٨ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٢١٦ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ئێران تا ئێستا ٣٠٦ هەزار و ٧٥٢ کەس لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٦ هەزار و ٩٨٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٢٦٥ هه‌زار و ٨٣٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.