دوکان.. گەنجێک بەهۆی بەربوونەوەی لە بەلەمێکی گەشتیاری خنکا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە بەلەمێکی گەشتیاری دەریاچەی دوکان خنکا.

 

ڕێژین ڕەئووف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هاووڵاتییەكی تەمەن ٢٠ ساڵ کە دانیشتووی دوکانە، لەسەر بەلەمێکی گەشتیاری(جێت سکی) لە كاتی لێخوڕینی لە زێی دوكان وەرگەڕاوە و خنكاوە".

 

ڕاشیگەیاند" لە ئێستاشدا تیمەکانیان سەرقاڵی گەرانن بەدوای تەرمەکەیدا". 

 

هەفتەی ڕابردوو بەهۆی خنكانی كەسێكی تر بۆ ماوەی شەش سەعات ئاوی زێی دوكان كەمكرایەوە تا تەرمەكە بدۆزرێتەوە.

 
 


PM:06:52:01/08/2020