داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تەموزدا ٣ ملیارو ٤٨٧ ملیۆن دۆلار بووە



وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند " بڕی فرۆشتنی نەوتی مانگی تەموز زیاتر لە ٨٥ ملیۆن بەرمیل بوە، داهاتەکەشی زیاتر لە ٣ ملیار و٤٨٧ ملیۆن دۆلاربووە."


عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا تایبەت بەفرۆشی نەوتی عێراق لە مانی تەموزدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، قەبارەی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی رابردودا گەیشتوەتە ٨٥ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار و ٢٩٠ بەرمیل نەوت.


هەروەها لەو راگەیەندنەدا وردەکاری بەرهەمێنانی نەوت لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقدا هاتووە " کۆی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق گەیشتوەتە  ٨٢ملیۆن و ٧٠٠ هەزار و ٣٨١ بەرمیل بووە، لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکیش ٢ ملیۆن و ٧٠١ هەزار و١٥ بەرمیل لەڕێگەی بەندەری جیهان رەوانەی دەرەوەی وڵات کراوە".
تێکڕای نرخی نەوتیش بۆ هەر بەرمیلێک 40.708 دۆلار  بووە.


عاسم جیهاد لەو راگەیاندنەدا تێکڕای هەناردەی  رۆژانەی نەوت لە مانگی رابردودا دەخاتەڕوو کە ٢ ملیۆن و ٧٦٣هەزار بەرمیل بووە، لەو رێژەیەش ٢ ملیۆن و ٦٦٨ هەزار بەرمیلی لەرێگەی بەندەرەکانی بەسرەوە هەناردەکراوە، لە بەندەری جیهانیشەوە رۆژانە ٨٧ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، تێکڕای نرخی نەوتیش بۆ هەر بەرمیلێک 40.708 دۆلار  بوە.

 
سەرجەم داهاتی نەوتی هەنادەکراو ٣ ملیار و ٤٨٧ هەزار و ١٣٩ هەزار دۆلار بووە.


هەموو مانگێک وەزارەتی نەوتی عێراق راپۆرتی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت و بڕەکەی و نرخەکەی بڵاودەکاتەوە، بە پێچوانەوە هەرێم چاوی لەدەمی کۆمپانیای دیلۆیتە کە هەر چەندە مانگێک راپۆرتێک بڵاودەکاتەوە.

 


PM:10:02:01/08/2020