ڤدیۆی ئەشکەنجدانی خۆپیشاندەرێکی گەنج دەبێتە بابەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

چەند چەکدارێک کە هەژمار دەکرێن لەسەر هێزە ئەمنییە عێراقییەکان گەنجێک دەڕفێنن و ئازاری دەدەن و دوای چەند رۆژێک لەجێگایەک فڕێیدەدەن.

 

لەو ڤیدیۆیەدا کە بۆتە بابەتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە عێراقدا ئەو گەنجە باسی رفاندنی دەکات لەلایەن چەند چەکدارێکەوە. لە ڤیدیۆکەدا پشتی پێشان دەدات لەچەند لاوە شوێنێ لێدانی پێوەیە، هەروەها سەریشی لەچەند شوێنێک شکاوەو، کە تووکەکەی لێ بۆتەوە.

 

ئەو گەنجە یەکێک لە گەنجە خۆپیشاندەرەکانی عێراق دوای لێدوان و سووکایەتیپێکردنی و هێشتنەوەی چەند رۆژێک، چەکدارەکان لە شوێنێکدا فڕێیان داوە.



PM:11:57:01/08/2020