بەرپرسێکی تەندروستی هەولێر بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" شەوی رابردوو بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای ھەولێر بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا". 

 

د. دلۆڤان محمد فاتح جلال، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرلە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ( سامان حسین شکاك) بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا پێگەیشت کە بەداخەوە بەنەخۆشی کۆڕۆنا گیانی سپارد، پرسەوسەرەخۆشی خۆمان بۆ خانەوادەی بەڕێزیان دەنێرین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین. لەدەستدانی بەڕێزێکی وەها کەلێنێکی گەورە دروستدەکات و جێ و پەنجەی خزمەتی گشتی لەیادناکرێن". 

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا کۆی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشوەتە ١٤ هەزار و ١٣٤ توشوبو، تا ئێستا نۆ هەزار و ١٧٧ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٤٠٦ کەسیش لە نەخۆشخانە ماون، هاوکات ٥٥١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

 



AM:10:33:02/08/2020