ئەندامێکی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند" دواى ئەوەى ئەمڕۆ سەردانى گونده‌کانی جه‌مبور یەک و جه‌مبور دوویان له ناوچەکانی حه‌فته‌غار و هێزە ئەمنییەکانکردوە، بەڵێنیاندا عەرەبە هاوردەکان ناوچەکە چۆڵبکەن تا ئەو کاتەی کێشەکە چارەسەر دەکەن".
جەمال شکور ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە" به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌کان و ده‌رکردنیان له سنوره‌که گه‌یشتونەتە گونده‌کانی جه‌مبور یەک و جه‌مبور دوو له ناوچەی حه‌فته‌غار و قولی ته‌په ".
ئاماژەی بەوەشکرد: هێزه ئه‌منییه‌کانی ناوچه‌که به‌ڵێنیاندا هه‌ر ئێستا ناوچه‌که له عه‌ره‌به هاورده‌کان چۆڵ بکرێت، تا ئه‌و کاته‌ی کێشه‌که به یاسا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت .
ئەمە لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ گرژیی و ئاڵۆزی لە نێوان گوندنشینەکان و عەرەبە هاوردەکان لە گوندی حەفتەغار لە کەرکوک دروستبوو، دوای ئەوەی نزیکەی ٣٠ خێزانی عەرەب هەوڵیاندا بۆ دەستبەسەردارگرتنی چەند گوندێکی سنوری دووز خورماتوو.