فڕۆكەخانەی سلێمانی روونكردنەوەیەكی لەسەر راگرتنی گەشتەكانی نێوان توركیا و عیراق بڵاوکردەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت" راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و عیراق، لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی توركیا بووە".

 

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند" دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و عیراق تـــــا (١) ئەیلول هەڵپەسارد،لەروونكردنەوەیەكدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی هاوڵاتیانی ئاگاداركردەوە لە بڕیاری هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانی یەكان لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیاوە لە نێوان هەردوو ووڵاتدا تـــــا ٢٠٢٠/٩/١  ".

هەر لە روونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە" ئەوەی جێگەی ئاماژەپێدانە‌ لەروونكردنەوەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی دا ئاماژەی بەوە داوە كە لە رێگەی كەناڵە دیپلۆماسی یەكانەوە هەوڵی گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتیە عیراقیانە دەدەن كە لەو ووڵاتەدا گیریان خواردووە، وە دەرچوواندنی بڕیارەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەیە لەچوارچێوەی بەرگیریكردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا".

 


PM:04:39:02/08/2020