گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراوی عەرەبی هەیفا وەهبی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا نوێترین وێنەی خۆی بڵاکردەوە.
هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و پیرۆزبای جەژن لە فانەکانی دەکات، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت هەیفا بە ستایلیکی جیاواز و نوێ دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بەجوانییەکەی دەردەبڕن.
هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٨ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننهوه و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.