تەندروستی هەولێر، بۆ بەدەنگەوەچوونی زۆری ژمارەی تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای تایبەت کرد بە کۆرۆنا.
لە راگەیەندراوێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە لەبەر زیادبوونی شەپۆلی (ڤایرۆسی کۆڕۆنا) نەخۆشخانەکەمان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕاسپێردرا بۆ وەرگرتنی نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (covid 19) ".
لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە " بۆیە لەئێستادا ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ وەرگرتنی نەخۆشانی کۆڕۆنا ، سەرجەمی ئەو نەخۆشانەی سەردانی نەخۆشخانەکەمانی دەکرد لە ئێستادا لەلایەن (نەخۆشخانەی ئێمرجینسی)و نەخۆشخانەی (فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ) پێشوازیان لێ دەکرێ ، بەڵام نەخۆشانی (سوتان) تەنها نەخۆشخانەی (یٔیمیرجینسی) پێشوازیان لێ دەکات".