نەخۆشخانەی رزگاری ئۆکسجین لە ئەندامێکی سەرکردایەتی گەرمیانی پارتی وەردەگرێت، ئۆکسجینی نەوەی نوێ رەتدەکاتەوە

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر کە لەکۆتایی هەفتەی رابردوودا کێشەی کەمی ئۆکسجینی هەبوو، چەند جارێک ئەندامێکی سەرکردایەتی کەرکوک – گەرمیانی پارتی، بەسەدان بتڵی ئۆکسجینی بۆ نەخۆشخانەی رزگاری دابینکردووە، ئەوە لە کاتێکدا کە رۆژی شەممە ئیدارەی نەخۆشخانەکە کۆمەکی ئۆکسجینی نەوەی نوێی رەتکردەوە.


دوو نووسین لە لە ئەوکانتی ئەندامی سەرکردایەتی کەرکوک گەرمیانی پارتی، دێدەوان کوێخا جەمال تاگ کراوە کە تیایدا هاتووە" دەسـت خـۆشی لـەبـرای ئـازیـزوخـۆشـەویـستـماندەکـەین کـە لە ڕۆژی عـەرەفـەوە بـڕیاری دا تا جـوارەم ڕۆژی جـەژنی قوربان ڕۆژانە بڕی (300)بتڵی ئۆکسجین بخاتە ئەستۆی خۆی بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری دابین بکات، واتا 1200 بتڵ دەکات دەست خۆشی لێدەکەین".

 
هەروەها نووسینێکی تر تاگکراوە بۆ ئەو کادیرەی پارتی کە نووسراوە" دەست خۆشی لە بەرێز (دێدەوان کۆێخا جەلال - یٔەندامی یٔەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک گەرمیانی پارتی) لە سۆنگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی ھەڵسا بە دابینکردنی بری (٣٠٠) بتل یٔۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکانی (رزگاری، یٔیماراتی، فریاکەوتنی ناوند) لە ھەولێر، و بەلێنیشی دا تا کۆتای جەژن ھەموو رۆژێك بری (٣٠٠)بتل ئۆکسجین دابین بکات بۆ نەخوشخانەكانی تایبەت بە کۆرۆنا".

 
ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی شەممە ١ی ئاب نەوەی نوێ ٥٠٠ بتڵ ئۆکسجینی دابیکردبوو بۆ هەمان نەخۆشخانەو گەیاندیانە بەردەم نەخۆشخانەکە، بەڵام رەتکرایەوە.


ئەوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە کۆمەک و یارمەتی لەخەلكی هەرێم کوردستان بۆ یارمەتیدانی بواری تەندروستی وەرگرتووە،  لەلایەن هەر کەسێکەوە بکرێت، بەڵام رۆژی شەممە کۆمەکی سەد بتڵ ئۆکسجینی نەوەی نوێ رەتکردەوە.

 
" سپی " زانیوویەتی لە کاتێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی رزگاری سوپاسی دێدەوان کوێخا جەلالی کردووە( کە جێگەی خۆیەتی و کارێکی باشە)، بەڵام کۆمەکی نەوەی نوێی رەتکردۆتەوە.

 


PM:10:43:02/08/2020