چەند وێنەیەکی نوێی ئەکتەرە شۆخەکەی بەزمی بەزم بڵاودەکرێتەوە

چەند وێنەیەکی نوێی سامرەند دارا ئەکتەری شۆخی پێشووی بەزمی بەزم بڵاوکراوەتەوە کۆ بۆتە مایەی سەرسوڕمانی فانەکانی.

 
سامرەند دارا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بە جلی کوردیەوە بڵاوکردۆتەوە کە جوانییەکەی بۆتە بابەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 
سامرەند لە ساڵی (2014)دا بۆ یەکەمجار وەک ئەکتەر بەشداری لە بەرنامەی بەزمی بەزم کرد و دوای دوو ساڵ لە بەرجەستەکردنی ڕۆلی جیاجیا ساڵی ڕابردوو بە یەکجاری وازهێنانی خۆی لە بەرنامەکەدا ڕاگەیاند.


کچە ئەکتەرەکەی پێشووی بەزمی بەزم، لە دایکبووی ساڵی (1993)ەیە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیانی منداڵی بەسەر بردووە و خاوەنی کچێکە بە ناوی لیا لە هاوسەری یەکەمی.


ئەو خانمە ئەكتەر‌و شانۆكارە‌و لە بەرنامەی كۆمیدی بەزمی بەزم زیاتر بە بینەری كورد ناسێنرا.




PM:11:41:02/08/2020