ڤیدیۆ.. دینا لە ماڵی ئەم هونەرمەندە چی دەکات



گۆرانیبێژی لاو، دینا سەردانی ماڵی هونەرمەندی گەورەی عەرەب بە رەگەز کورد، فەرید ئەترەش دەکات.


لە ڤیدیۆیەکدا دینا کە لە هەژماری خۆی بڵاویکردۆتەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو لەماڵی فەرید ئەترەشەو دەبێتە هاوسەری فەرید ئەترەش، دەمێک بەکوردی و دەمێک بە عەرەبی قسە دەکات، کچێکی تریش لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، بەعەرەبی دەڵێ" بەخێربێت بۆ وڵاتی دووەمت، تۆ ئێستا کەسێکی خێزانی فەرید ئەترەشیت".

 
فەرید ئەترەش بەیەکێک لە ئەستێرە هەرە بەناوبانگەکانی ساڵی شەست و حەفتاکانی گۆرانی و ئاوازی عەرەبی دادەنرێت، ئەو هونەرمەندە هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە بەڕەگەز سەر بە نەتەوەی کوردە. 

 
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە. 

 


AM:09:51:03/08/2020