ئەمیتاب باتشان لە کۆرۆنا چاکبوەوە

ئەستێرەی بۆلیود ئەمیتاب باتشان دوای سێ هەفتە مانەوە لەنەخۆشخانە، رایگەیاند چاکۆبۆتەوەو نەخۆشخانەی جێهێشتووە.

 

ئەمیتاب باتشان هونەرمەندی ٧٧ ساڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیستاگرام دەڵێت" گەڕامەوە ماڵەوە و  لە حاڵەتی کەرەنتیدا دەمێنمەوە بە تەنها"، ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسەکە " نێگەتیڤ بووە".



ئەو هونەرمەندە سوپاسی خێزان و خۆشەویستانی دەکات کە ئاگایان لێ بووەو لەهەواڵیان پرسیووە لە کاتی نەخۆشیەکەیداو هانیان داوە تا چاکبۆتەوە.

 
تا ئێستا کوڕەکەی ئەبهیشیک کە لەگەڵ خۆیدا چوونە نەخۆشخانە، لەژێر چارەسەردایە.

 
رۆژی دووشەممە هاوسەری کورەکەی کە ناوی ئیشواریا رای باتشان ئەستێرە سینەمانی هیندی و شاجوانی پێشووی جیهان لەگەڵ کوڕە ٨ ساڵەکەی نەخۆشخانەی جێهێشت.

 
وڵاتی هیندستان سێهەم وڵاتی زەرەرمەندە لە جیهاندا دوای ئەریکاو بەرازیل کە کۆرۆنا زۆرترین زەرەری لێدوان کە نزیکەی ١ ملیۆن و نیو تووشبووی تێدایەو ٣٥ هەزار بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.

 


AM:11:59:03/08/2020