تا ئێستا ١٣٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لەدەستداوە

ئەمرۆ لە هەولێر لە نەخۆشخانەی رزگاری دوو تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستداو بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان لەو پارێزگایە بەرزبوەوە بۆ ١٣٣ حاڵەت.

 

لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر کە تایبەتە بە کۆرۆنا تا ئێستا ٢٠٠ نەخۆش لە ژێر چاودێڕی پزیشکدان، هەندێک لەو نەخۆشانە باری تەندروستیان ناجێگیرەو لە ژێر ئامێری هەناسەداندان، هەندێکی تریشیان لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددان و دۆخیان تەواو ناجێگیرە.

 

نزیکەی هەفتەیەکە سەنتەری تووشبوونی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی کزبووەو، ئێستا پارێزگای هەولێر بۆتە سەنتەری بڵاوبوونەوەی.

 



PM:01:02:03/08/2020