نرخی نەوت بەرزبووەوە
ئهمڕۆ سێشهممه لە بازاڕی بۆرسە نرخی نهوتی خاو و برێنت بهرزبوونهوهی زیاتریان به خۆیهوه بینی و لە سەرو ٤٣ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٣ دۆلارو ٨٥ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤٠ دۆلارو ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
AM:08:47:04/08/2020