پۆلیسی هەولێر: پلانی جەژنمان 100% سەركەوتوو بوو

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت" لە چوار رۆژی جەژندا، هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو رووی نەداوە و ئەو پلانە ئەمنییەش كە داڕێژرابوو، 100% سەركەوتو بوو".

 

دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سوپاسی سەرجەم ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەکەن، كە لە چوار رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەركەكانی سەرشانیان راپەڕاندوە و شەو و رۆژ لە ئامادەباشیدا بون تا هاوڵاتیان لەوپەڕی ئارامیدا بژین و سەروماڵیان پارێزراو بێت.

 
ئاماژەی بەوەشکرد" لە چوار رۆژی جەژندا، هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو رووی نەداوە و ئەو پلانە ئەمنییەش كە داڕێژرابوو، %100 سەركەوتو بوو".

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستوەتەڕوو: شەو و رۆژ لە خزمەت شاری هەولێر و هاوڵاتیاندا دەبن، چونكە هەردەم خۆیان بە خزمەتكاری هاوڵاتیان دەزانن.

 

 

 

 



AM:09:26:04/08/2020