سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوو و له ئێستادا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری هه‌ولێر خۆی كه‌ره‌نتین كردووه.
راگەیاندنی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا نبڵاویکردەوە، د. عەلی ڕەشید خۆشناو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌ماڵه‌كه‌یدا خۆی كه‌ره‌نتین كردووه، ئومێدەوارن بەزووترین کات لەم نەخۆشیە ڕزگاریان بێت و بگەڕێنەوە بەتەندروستیەکی باش بۆناو خانەوادەکەی و کارەکەی.
هەر دوێنێ جه‌لال په‌رێشان، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم تا ئێستا ١٤٨١٦ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش ٩٤١٣ كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و ٥٧٤ هاوڵاتیش گیانیان له‌ده‌ست داوه.