ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ئاب لە سنووری پارێزگای دهۆک پێنجەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نەخۆشێکی تر کە له ره‌گه‌زی مێیه و دانیشتووی قەزای زاخۆ بووە بە کۆرۆنا گیانیلە دەستدا و ژنه‌كه تەمەنی ٦٣ ساڵ بووە.
تەندروستی دهۆک ڕاشیگەیاندووە" هەفتەیەک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و ژنه ته‌نگه‌نه‌فه‌س بووه و له نه‌خۆشخانه له‌ژێر هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرددا بووه، به‌ڵام ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە شاری دھۆک گیانیلەدەستدا".
ئەمە لەکاتیکدایە، تا ئیستا کۆى ئەو کەسانەى لە سنورى دهۆک بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە پێنج کەس.