پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤ ی ئاب فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی چیای ئاسۆسیان لە پارێزگای سلێمانی کرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، بۆردومانەکە نزیک گوندی گەڵاڵەی لە شارباژێر گرتۆتەوەو زەرەرو زیان بە باخ و رەزی خەڵکی ناوچەکە کەوتووە.
دەربارەی زیانە گیانییەکان تا ئێستا لەلایەن پارتی ژیانی ئازاد کە لەو ناوچەیە دەبینرێن هیچ زانیارییەک رانەگەیەندراوە.
لە ٢٦ ی حوزەیران فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەی کونە ماسی گەشتیاریان لە پارێزگای سلێمانی کردو لە ئەنجامدا پێنج کەسی خێزانێک بە سەختی برینداربوون و گەریلایەکی پارتی ژیانی ئازادیش شەهید بوو.