سوودە زانستیەکانی سێک بۆ هاوسەران

سێکسکردن ژیانی زۆربەی هاوسەرەکانی ڕزگار کردوە لە جیابونەوەو چەندین ناکۆکی و نەخۆشی و بۆتە هۆی پتەوبونی پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان لەڕووی خۆشەویستی و تەندروستیان، بەڵام لێرەدا چەند توێژینەوەیەکی نوێ سودی ئەنجامدانی سێکسی بۆ هەردوو ڕەگەز ئاشکرا دەکات، کەبریتین لە:

١-گەشتنە، ئۆرگازم لە سێسکدا:لەکاتی سێکسکردندا و کاتێک دەگەیتە ئۆرگازم لاشەی #مرۆڤ هۆرمۆنی ( ئۆکسیتوسین ) دەردەدات کە هەستێکی خۆش دەبەخشێت و پەیوەندی و لەگەڵ هاوسەرەکەی پتەوتر دەکات لێرەدا توێژینەوەیەکی دەریدەخات ئەنجامدانی، سێکس بۆ ماوەی یەک جار لەهەفتەیەکدا بەسە بۆ هەستکردن بەخۆشی.

٢-بەسودە بۆ دڵ:توێژینەوەکە ئاشکرای کردوە ئەگەر، ژنان بەردەوام سێکس ئەنجامبدەن لەگەڵ هاوسەرەکانیان ئەوا بەرزبونەوەی فشاری خوێن کەمدەکاتەوەو بەمەش لەنەخۆشییەکانی دڵ بەدور دەبیت.٣-دووربون لەنەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات:بەپێی توێژینەوەیەکی تەندروستی لە زانکۆی ئەمریکا لەسەر ٣٢ هەزار پیاو ئەنجامدرابوو دەرکەوتوە، ئەنجامدانی سێکس بۆ پیاو توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات کەمدەکاتەوە.

٤-سوتانی گەرمۆکەکانی لەش:ئەنجامدانی سێکس بۆماوەی یەک کاتژمێر دەبێتە سوتانی ١٥٠ گەرمۆکەی لەش.

٥-ئازاری جەستەناهێڵێت:لەئەنجامی توێژینەوەیەکی تردا هاتوە سێکس نەکردن بۆ خانمان دەبێتە هۆی دروسبونی ئازاری جەستە وەک نەخۆشی شەقیقەو تەشەنوجات و ئازاری پشت و قاچ کە لەسوڕی مانگانەی خانماندا ئازاری زۆر دەبێت.

٦-باشبونی بیرەوەر: بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە لە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانیا، ئەنجامدانی سێکس ئاستی بیرەوەری لە #خانمان و #پیاوان باش دەکات .

٧-کەمبونەوەی شڵەژان و ڕاڕای: دوای گەشتن بە ئۆرگازم، جەستە چەند هۆڕمۆنێک دەردات کە بەرپرسن لە ئارامکردنەوەی دەرون و دوورت دەخاتەوە لە ڕاڕایی و خەمۆکی و خۆشیت پێدەبەخشێت.٨-ڕێکبونەوەی خەو: ئەنجامدانی سێکس خەو ڕێکدەخات و هۆڕمۆنی برولاکتین و سیروتیونین دەردات کە ئارامی و بەجەستە دەدات و ماندوی دەردەکات.

سوود لە پەیجی رێبەری خێزانی وەرگیراوە


PM:01:23:04/08/2020