ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەولێر لە بەرزبوونەوەدایە
لە سلێمانیش تووشبوان لە هەڵکشاندان

دۆخی تەندروستی هەولێر و دهۆک لە ڕووی تووشبوون بە کۆرۆنا و گیان لەدەستدان لە هەڵکشاندایە، لە سلێمانیش ئەمڕۆ ٤ ی ئاب تووشبوون لە بەرزبوونەوەدایە.

 

د. شاخوان خەیلانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەولێر رایگەیاند" ئەمڕۆ ٢ تووشبوو تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە".

 

هەروەها ٢٧٠ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشاخانە لە ژێر چاودێری پزیشکدان، لەوانە ٨ یان حاڵەتیان ناجێگیرە.

 

لە پارێزگای دهۆکیش بەپێی لێدوانە رۆژنامەوانییەکانی بەرپرسانی تەندروستی لەو پارێزگایە، ئەمڕۆ تا ئێستا تووشبوویەک گیانی لەدەستداوە.

 

د. ئازاد هەورامی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال تاهیر لە سلێمانی رایگەیاند ژمارەی تووشبوان لە پارێزگای سلێمانی جارێکی تر رووی لە هەڵكشان کردەوە.



PM:02:17:04/08/2020