لە ٢٤ كاتژمێردا ٢١٢ كەس بەهۆی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ئاب تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢١٢ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٧١٥ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون،  ٢١٢ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا كۆی توشبووانی پەتاكە لە ئێران گەیشتووەتە ٣١٤ هەزار و ٧٨٦ كەس، لەو ژمارەیەش ١٧ هەزار و ٦١٧ كەس گیانیان لەدەستداوە".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشکردوە: چوار هەزار و ١٣٢ کەس دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری ورددان. 

 

PM:08:33:04/08/2020