قایمقامیەتی سلێمانی نرخی مۆلیدەی ئەهلیەكانی بۆ مانگی تەمموموز راگەیاند نرخی یه‌ك كاتژمێر ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی ته‌موز (33) دینار و نیو دەبێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، نرخی یه‌ك كاتژمێر ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده له مانگی ته‌موز 33 دینار و نیو ده‌بێت، به‌پێی خشته‌ی پێدانی كاره‌با، له‌م مانگه‌شدا 24 كاتژمێر كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری موه‌لیده به 33.5 بۆ مانگی (ته‌موز/7) دیاریكرا، كه به تێكڕایی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان 210-220 كاتژمێر كاریان كردوه، به‌مه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌با له‌نێوان شه‌ش هه‌زار 250 بۆ حه‌وت هه‌زار و 250 دینار ده‌بێت، به‌وه‌ش نرخه‌كه له گه‌ڕه‌كێكه‌وه بۆ گه‌ره‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی (ئاب/8)ی 2020، قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندوه، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینبكه‌ن، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا ئه‌و خاڵه دوپاتكرایه‌وه، كه پێویسته پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی 10 خولهك زیاتر به‌سه‌ر كارپێكردنی موه‌لیده تێنه‌په‌ڕێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه.