لە کەرکوک ١٢٨ حاڵەتی توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

تەندروستی کەرکوک تۆمارکردنی ١٢٨ تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

زیاد خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٢٨ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، ٦٨ توشبووش چاكبونه‌ته‌وه‌".

ڕاشیگەیاندووە" هەر لەو ماوەیەدا سێ کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە پێنج هەزار و ٤٧ حاڵەت و ٢٨٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا سێ هەزارو ٣٨٠ هاوڵاتی چاکبوونەتەوە، هەزارو ٤٠٩ هاوڵاتیش هەڵگری ڤایرۆسەكەن و لە ژێر وەرگرتنی چارەسەردان. 

PM:01:43:05/08/2020