لە ٢٤ كاتژمێردا ١٨٥ كەس بەهۆی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند" ژمارەی حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا لە وڵاتەكە گەیشتە ١٧ هەزار و ٨٠٢ كەس".
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ههزار و ٦٩٧ كهس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٨٥ تووشبووش گیانیان لهدهستداوه".
وتیشی" تا ئێستا كۆی توشبووانی پەتاكە لە ئێران گەیشتووەتە ٣١٧ هەزار و ٤٨٣ كەس، لەو ژمارەیەش ١٧ هەزار و ٨٠٢ كەس گیانیان لەدەستداوە".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشکردوە: چوار هەزار و ١٢٩ کەس دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری ورددان.
PM:02:33:05/08/2020