بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ڕایدەگەیەنێت" بچوكترین تووشبووی كۆرۆنا تەمەنی ١٧ ڕۆژە، دوو تووشبووی ڤایرۆسەكەش كە نەخۆشی شێرپەنجەیان هەبوو چاكبوونەتەوە".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك له راگه‌یه‌نراویكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه" بچوكترین تووشبووی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك ته‌مه‌نی ١٧ رۆژه، گه‌وره‌ترینیشیان ته‌مه‌نی ٨٣ ساڵه و هه‌ردوكیشیان چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: زۆرترین مانه‌وه‌ی تووشبووی كۆرۆنا له‌نێوان ٧-٢٣ رۆژدا بووه، هه‌شت ژنی دووگیانیش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، له‌ئێستاشدا شه‌ش كه‌سیان نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه و چاكبوه‌نه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه: له‌ماوه‌كانی رابردوودا، دوو تووشبووی كۆرۆنا كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌بووه چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، ٨٠١ توشبووی كۆرۆنا له دهۆك تۆماركراون، لە نێویاندا شه‌ش مردن هه‌یه، هه‌روه‌ها ٤١٩ توشبوویان چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووە.