پۆلیسی هه‌ولێر: دوو تۆمه‌تبار دوای شێلانی منداڵێك بە ئۆتۆمبێل، فڕێی ده‌ده‌ن و دەستگیردەکرێن

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە بە ئۆتۆمبیل لە منداڵێکیان داوە و دواتر فڕێیانداوە.

 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی هه‌ولێر، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژهەڵات - بنکەی پۆلیسی باداوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ا.ن.خ) و (ع.م.ا) و دانیشتووی گەڕەکی باداوە، بە تۆمەتی لێدان لە منداڵێک بە ئۆتۆمبێل بە ناوی (دواڕۆژ کارزان خەسرەو) تەمەن شەش ساڵ، دەستگیر کرد".

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیس هەروەها ئاشکرا کراوە: ئەو منداڵە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئۆباما) لێی درابوو، دواتر گوایە منداڵەکە دەبەنە نەخۆشخانە، بەڵام لە شوێنێکی نزیک لە رووداوەکە فڕێیان دابوو، تۆمەتباران دانیاننا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بەپێی ماددە (23ـی هاتووچۆ) بەندکران و رووبەڕووی یاسا کرانەوە. 



PM:04:34:05/08/2020