وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت بڕی یەك ملیار دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دھۆك تەرخانكرا".
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی و پارێزگای دھۆک تەرخانکرا.
ئاماژەبەوەشکراوە، ئەو بڕە پارەیەی بۆ کەرتی تەندروستی پارێزگای دهۆک دابینکراوە، بەشێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، ٨٠١ توشبووی كۆرۆنا له دهۆك تۆماركراون، لە نێویاندا شه‌ش مردن هه‌یه، هه‌روه‌ها ٤١٩ توشبوویان چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووە.