نرخی کارەبانی مولیدە ئەهلیەکان راگەیەندرا

قایمقامیەتی سلێمانی نرخی مۆلیدەی ئەهلیەكانی بۆ مانگی تەموز راگەیاند کە نرخی یه‌ك كاتژمێر ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە بە (33) دینار و نیو دەبێت.


بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی سلێمانی، نرخی کاتژمێرێک  ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی ته‌مموز ٣٣ دینار و نیو دەبێت و به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبا، مانگی ئاب ٢٤سه‌عات كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت .

 
لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، ‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان ٢١٠ بۆ کاتژمێر كاریان كردوە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان شه‌ش هه‌زار ٢٥٠ بۆ حه‌وت هه‌زار و (٢٥٠) دینار دەبێت، نرخی ئەمپێڕێك كاره‌باش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با جیاواز ده‌بێت.

 
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ته‌مموزئاماژەبەوەکراوە، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، جەختیشکراوەتەوە، دوای كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی نابێت دە خولەک زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە .

 




PM:09:57:05/08/2020