ئەستێرەکانی لوبنان لەسەر تەقیەنەوەکە دێنە دەنگ

تەقینەوە گەورەکەی بەیروت کە چوار هەزار قوربانی لێکەوتەوە، پەرچەکرداری لەلای هونەرمەندان دروستکردو ژمارەیەک ئەستێرەی ئەو وڵاتە بەتوڕەییەوە ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن.

 
ئەستێرە گۆرانی لوبنان و عەرەب، راغب عەلامە دەڵێت " بەکورتی، کۆمەڵێک شکستخواردو و وڵات بەڕێوەدەبن و یاری بە میلەت دەکەن، ئەنجامەکەشی ئەوەبوو کە دواجار وڵاتەکەش چوە ئاسماندا ".

ئەستێرە خۆشەویستی، ئەلیسا خانمە هونەرمەندی لوبنانی لەتویتێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەلێت " ناتوانم توڕە بونی خۆم بشارمەوە، دەسەڵاتداران کەمتەرخەمن باشتر وایە بچنەوە ماڵەکانیان و ناویان بچێتە زبڵدانی مێژوەوە".


نەجوە کەڕەم تەنها نوسیوێتی " خودایە ئاسمانی لوبنان بەجێمەهێڵە ".


نەوال زوغبی لەتویتەکەیدا دەڵێت " لوبنان شەوێکی ماتەم و رەش بەڕێدەکات، هەرگیز لەیادەوەری لوبنانێکاندا ناسڕێتەوە ".




PM:10:22:05/08/2020