وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی

ئەمڕۆ چوار شەممە ٦ی ئاب لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، هونەرمەند و میوزیكژەنی دیاری شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان، محەمەد خەلیل غازی، كە بە "محەمەد دومان" دەناسرا، كۆچی دواییكرد.

محەمەد دومان میوزیكی بۆ چەندین هونەرمەندی ناوداری رۆژئاوای كوردستان ژەنیوە، لەوانەش هونەرمەند "باقی خدۆ" و "جەمیل هۆرۆ" و ژمارەیەك هونەرمەندی دیكە.
ئەو خێزانە باوكی لە ساڵی ٢٠١٤ ـەوە لەكاتی هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر ناوچەكە، رووی لە توركیا كردووە.

محەمەد خەلیل غازی لە ساڵی ١٩٢٩ لە سێورەگی ره‌های باكووری كوردستان لە دایكبووە، بەڵام بە رەچەڵەك خەڵكی ناوچەی "پردێ"ی باشووری كوردستانە.

 


AM:12:11:06/08/2020