رووداوێکی هاتووچۆ لە قەزایی دەربەندیخان ڕوویداو بەهۆیەوە نۆ کەس بوونە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئەمشەو لە رێگەی سۆڵە لە نزیك گوندی مچە كوێری سەر بە قەزای دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا، بەو هۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و هەشتی دیكەش برینداربوون.
راشیگەیاند" ئەو كەسەی گیانی لەدەستدا، سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكەبوو، سەرجەمیان خەڵكی ناحیەی سێوسێنانن، بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كران".