کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وەزیری دەوڵەت گیانیلەدەستدا

کاندیدی پۆستی وەزارەتی دەوڵەت لە حکومەتی عێراق بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایکرد.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، حەسەن بەیاتی، یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی تورکمان و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق و کاندیدی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پێکهاتەی تورکمان بۆ وەزیری دەوڵەت، شەوی رابردوو لە شاری کەرکوک بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا. 

 

٦ی تەمموزی ئەمساڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەسەن بەیاتی لەسەر پشکی پێکهاتەی تورکمان بۆ وەزیری دەوڵەت کاندید کرد.



AM:10:15:06/08/2020