وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ١٧٤ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند لەو وڵاتە ٢هەزار و ٦٢٤ توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون.
بەپێی ئاماری ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە ٣٢٠ هەزار و ١١٧ کەس.
کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردون گەیشتوەتە ١٧ هەزار و ٩٧٦ کەس.
دەربارەی چاکبوونەوە وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشکرای کرد تا ئێستا ٢٧٧ هەزار و ٤٦٣ توشبوی چکبوونەتەوە.