ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی ئەندامێتی لە تاڤگەری ئازادی ژنێک دەستگیر دەکات"

ئاسایشی هەولێر ژنێکی ٥٦ ساڵە بەتۆمەتی پەیوەندی هەبوون بە تاڤگەری ئازادیەوە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا دەستگیر دەکات، پاش چەند کاتژمێرێک پیاوەکە ئازاد دەکەن، بەڵام ژنەکە دەهێڵێنەوە.

 
هەڵۆی سامی کوڕی سەمیرە حمدامینی، ژنەی دەستگیرکراوە بە ( ماڵپەڕی سپی ) راگەیاند" ئەمڕۆ کات ژمێر دەو نیوی نیوەڕۆ بۆ یازدە ، ئاسایشی هەولێر هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەمان و دایک و باوکمیان گرت ، کات ژمێر دوازدەو نیو باوکمیان بەردا ، بەڵام دایکمیان هێشتەوە بە ناوی لێکۆڵینەوە ، بە تاوانی ئەوەی پەیوەندی هەبووە لە گەڵ هەڤاڵانی تەڤگەری ئازادی و ڕێکخراوی ژنانی ئازاد".

 
هەڵو ئاماژی بۆ ئەوە کرد کە ئەوان لە خێزانێکی تێکۆشەرن، دایکی پێش راپەڕین پەیوەندی بە رێکخستنە نهێنییەکانەوە هەبووەو، باوکیشی حوکمی لەسێدەرادانی لەسەردەمی رژێمی دیکاتۆریدا هەبووە، دواتر بەر لێوبوردن کەوتووەو حوکمەکەی بۆ کراوە بە ٧ ساڵ و ئەو ماوەیە لە زیندانی رژێمی بەعسدا بووە.

 
ناوبراو دەشڵێت " دووساڵ پێش ئێستا دایکم هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی بووە، ئێستا هەڤاڵی هەمان جوڵانەوەیە، هەمیشە بڕوای بە پێکەوە ژیان و ئاشتی هەبووە، ڕەخنەی گرتووە لە هەر شوێنێک هەستی بە هەڵەیەک کرد بێت".

 
هەروەها هەڵوی سامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێکی لەسەر دەستگیرکردنی دایکی نووسیووە:




PM:06:10:06/08/2020