جەمیل بایک: پێویستە پەرلەمانی باشور ڕاپۆرت لە دژی تورکیا ئامادە بکات

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە هۆشداری دەدات بەو کەسولایەنانەی کە ڕاپۆرت لە دژی پەکەکە ئامادە دەکەن و دەڵێت" پێویستە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرت لە دژی پێشێلکاریەکانی سوپای تورکیا ئامادە بکات و داوای چوونەدەرەوەی بکات".

 

جەمیل بایك هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە لە دیدارێكدا لەگەڵ میدیاكانی نزیك لە حزبەكەی رایگەیاند، کە پەکەکە لە هەفتانین ناکشێتەوە و گەریلا تا دوایین سات گەلی کورد و مرۆڤایەتی دەپارێزێت".

 

جەمیل بایک داواشی لە پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان کرد کە ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیەنن و دووپاتیدەکاتەوە کەس ناتوانێت پێشیان پێ بگرێت، هەربۆیە پێویستە لە دژی تورکیا بڕیار بدەن کە لە باشوور بچێتە دەرەوە. 

 

هەر لە چاوپێکەوتنەکەدا جەمیل بایک ڕایگەیاند، هەڵمەتی ١٥ی ئاب بووە هیوای گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی" ئەوانەى ئەمڕۆ لە حەفتانین بەرخودان دەکەن لەسەر هێڵی فەرماندە عەگیدن".




PM:05:33:07/08/2020