کۆیە .. دوو تووشبووی کۆرۆنا گیان لە دەستدەدەن

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە رایگەیاند دوو کەسی تووشبووی کۆرۆنا لە شارەکەیان ئەمڕۆ هەینی گیانیان لەدەستدا.

 
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كۆیەدا هاتووە، " دوای داخڵ بوون و مانەوەیان بۆماوەی چەند ڕۆژێك لەسەنتەری ماد بۆ نەخۆشیە گوازراوەکان، بەداخەوە ئەمڕۆ هەینی دوو هاووڵاتی تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا".


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەند بن بە رێنماییەكانی خۆپاراستنەوە.




PM:09:10:07/08/2020