ڤیدیۆ.. بەهۆی مردنی ژنێکەوە بە کۆرۆنا لە زاخۆ خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت

لە نەخۆشخانەی زاخۆ گیانی لەدەستدا، کەسوکاری ژنەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بەهۆی نەبوونی ئۆکسجینەوە گیانی لەدەستداوە، بەرامبەر ئەم رووداو خۆپیشاندان ئەنجام درا، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران.

 
پێش چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانەی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا شارۆچکەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک، ژنێک گیانی لەدەستدا.


کەسوکاری ئەو ژنە پێیان وابوو، کە بەهۆی ئەوەی ئۆکسجینی بۆ دا نەنراوە گیانی لەدەستداوە، بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک پردی دەلال لە زاخۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوایان کردووە کە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو ژنە بکرێت.


هێزە ئەمنییەکانی زاخۆ هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندانەکە و دەنگۆی ئەوە هەیە چوار خۆپیشاندەر دەستگیرکرابێت.

 

تا ئێستا لەهەر سێ پارێزگاکەی کوردستان، سلێمانی و هەولێر و دهۆک کێشەی کەمی ئۆکسجین ناوبەناو دروستدەبێت و تا ئێستا حکومەت چارەسەری بنەڕەتی بۆ نەدۆزیەوەتەوە.

 




PM:11:47:07/08/2020