کەسێک بە تۆمەتی دزینی ١٧ ملیۆن دینار دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ١٧ ملیۆن دینار.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند" دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی دانیشتوی ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا سكاڵای لەسەر كەسێك تۆماركرد كە گوایە بڕی ١٧ ملیۆن دیناری لێ دزیووە، بۆ ئەو مەبەستە لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد".

 

راشیگەیاند" پاش بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر ڕوداوەکە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجیاوا کەسێک دەستگیرکرا کە تەمەنی لە ١٨ ساڵ زیاترە و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبیلەکەی. دوای کەمتر لە سێ کاتژمێر بڕی ١٧ ملیۆن دینارەکەش لەناو دوکانی تۆمەتبارەکە دۆزرایەوە و دەستی بەسەرداگیرا".

 

ئاماژەی بەوەشكرد: پەڕاوی لێکۆڵێنەوە بۆ ڕوداوەکە ڕێکخرا و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عیراقی لەئێستادا تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

 
 
 
 


AM:09:48:08/08/2020