بڕیارە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم مانگەدا سەردانی ئەمەرکا بکات، کۆشکی سپیش وادەی سەردانەکەی ئاشکرا دەکات.
كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" كه مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له ٢٠ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات".
كۆشكی سپی ئەوەشی خستووەتەڕوو: پرسەكانی ئاسایش و وزە و ئابووری و ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو گفتوگۆكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و بەرپرسانی واشنتن‌دا تاوتوێ دەكرێن.
كازمی بۆ گه‌ڕی دووه‌می گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌چێته واشنتن، له گه‌ڕی یه‌كه‌میشدا كه له دوو مانگی رابردوودا به‌ڕێوه‌چوو گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و پرسانه و پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق كرا.
ئەوەی جێی سەرنجە، بەیاننامەكەی كۆشكی سپی باسی لەوە نەكردووە كە یەكێك لە بڕگەكانی گفتوگۆی سەردانەكەی كازمی پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا بێت لە عیراق، كە لە بنەڕەتدا گفتوگۆكان بۆ ئەو مەبەستە رێكخراوە.