وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات



بڕیارە وەزارەتی دارایی لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە دەستە بەدابەشکردنی مووچەی مانگی سێ بکات.

 

ماڵپەڕی سبەی، نزیک بزووتنەوەی گۆڕان کە وەزیری دارایی سەر بەو حیزبەیە بڵاویکردەوە کە سەرچاوەیەکی ئاگادار بەو ماڵپەڕەی راگەیاندووە، بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت و وەزارەتەکان بەپێی هەمان خشتەی مانگی پێشو موچە وەردەگرن.

 

 
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی کارکردنە بۆئەوەی موچەی ئەم مانگە بەبێ هیچ لێبڕینێک دابەش بکرێت، بۆئەوەش سەرقاڵی وەرگرتنی قەرزێکە و چۆنیەتی دابەشکردنی موچە دەوەستێتە سەر بڕی ئەو قەرزەکە.

 


PM:01:39:08/08/2020