زیدان دانی پێدانا


راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید زیدانی فەرەنسی، دوای دۆڕانی یانەکەی ٢-١ بە یانەی مانچستەرسیتی لە خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا و کرانە دەرەوەیان، دانی بەوەدا نا کە تیپەکەی شایەنی گەیشتن نەبووە بۆ قۆناغی داهاتوو.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاریەکە زیدان وتی: دەبێت راستگۆ بین یانەی مانچستەرسیتی شایەنی ئەوەبوو بگات بە قۆناغی داهاتوو، ئێمە ١٥ خولەکی سەرەتا خراپ یاریمان کرد، هەرچەندە باشتربووین بەڵام بەهۆی هەڵەی خۆمانەوە نەمانتوانی دەرفەتی پەڕینەوە بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەست بهێنین.
وتیشی" تۆپی پێ وایە، ئێمە ئەم وەرزە زۆر باش بووین، بەڵام ئێستا هەست بە دڵتەنگی دەکەم و دڵخۆش نیم، رکابەرەکەمان لە هەردوو یاری چوون و هاتن باشترین یاری خۆیان ئەنجامدا.
 


PM:01:49:08/08/2020