هه‌موو رۆژێك شه‌ش كه‌س لاقه‌ده‌كرێن
پۆلیسی ناوچه‌ی ده‌لهی له هندستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا هه‌موو رۆژێك شه‌ش حاڵه‌تی لاقه‌كردن و 14 ته‌شقه‌ڵه‌ی سێكسی له‌م ناوچه‌یه‌دا رویانداوه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه رێكاری له‌دژی نزیكه‌ی له‌سه‌دا 90ی حاڵه‌ته‌كان گرتووه‌ته‌به‌رو تۆمه‌تباره‌كانی ده‌ستگیركردووه.
به‌گوێره‌ی داتاكانی پۆلیسی ده‌لهی له‌ماوه‌ی نێوان 1ی كانونی دووه‌می رابردوو تا 30ی مانگی نیسان، 616 حاڵه‌تی لاقه‌كردن و 1336 حاڵه‌تی ته‌شقه‌له‌ی سێكسی تۆماركراون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 36 لاقه‌كردن زیادیكردووه چونكه له‌هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 450 كه‌یسی لاقه‌كردن رویداوه. ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی ته‌شقه‌ڵه‌ی سێكسیش له‌هه‌مان ماوه‌دا زیادبونی به‌خۆوه بینیوه چونكه 1000 حاڵه‌ت بووه له‌ماوه‌ی ساڵی رابردودا.
پۆلیس ده‌شڵێت، رێكاری له‌دژی زیاتر له‌سه‌دا 89ی لاقه‌كردن و ته‌شقه‌ڵه سێكسییه‌كانی یه‌كه‌م چوار مانگی ئه‌مساڵ گرتووه‌ته‌به‌رو تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیركراون.
ساڵی رابردوو به‌گشتی 1559 حاڵه‌تی لاقه‌كردن و 3347 ته‌شقه‌ڵه‌ی سێكسی تۆماركراون، ساڵی 2012ش 680 لاقه‌كردن و 653 ته‌شقه‌ڵه‌ی سێكسی تۆماكراون.
به‌گوێره‌ی داتاكانی نوسینگه‌ی تۆماری تاوانه نیشتمانییه‌كانیش، له‌ساڵی 2011 ده‌لهی به‌به‌راود به شاره‌كانی تری ئه‌و وڵاته به‌رزترین حاڵه‌تی لاقه‌كردنی تێدا ئه‌نجامدراوه كه 568 حاڵه‌ت بووه، به‌دوای ئه‌ودا مومبای دێت كه 218ی تێدا تۆماكراوه.
ده‌لهی به‌هۆی زۆری حاڵه‌تی لاقه‌كردن تێیدا نازناوی پایته‌ختی لاقه‌كردنی لێنراوه. ساڵی 2012 له‌و شاره كچه‌خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌لایه‌ن شه‌ش كه‌سه‌وه كه یه‌كێكیان نه‌وجه‌وان بوو به‌كۆمه‌ڵ لاقه‌كراو دواتر گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌و روداوه جه‌رگبڕه شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی ناڕه‌زایی ناوخۆیی و جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا. دوابه‌دوای ئه‌و روداوه پۆلیسی ده‌لهی چه‌ندین هه‌نگاوی بۆ دابینكردنی ئارامی بۆ ژنان گرته‌به‌ر.
هه‌ر به‌گوێره‌ی داتاكانی پۆلیس، له 90 له‌سه‌دی حاڵه‌ته‌كانی لاقه‌كردن و ده‌ستدرێژیكردنه‌كاندا، لاقه‌كارو ده‌ستدرێژكاره‌كان ناسراوی قوربانییه‌كانن و ژماره‌یه‌كی كه‌می قوربانییه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر.
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی شێخ عه‌لی
سه‌رچاوه: ummid.com
PM:02:20:26/05/2014