خۆپیشاندانی گەورە لە لوبنان بەردەوامە
خۆپیشاندەران بینای وەزارەتی دەرەوەیان کۆنترۆڵکرد

خۆپیشاندانی گەورە لە بەیروت بەردەوامە و خۆپیشاندەران دەیانەوێت بینا فەرمیەکانی وەزارەتەکان بگرن و توانیان کۆنترۆڵی بینای وەزارەتی دەرەوەیان کۆنترۆڵکرد، هێزە ئەمنییەکانیش لەنزیک پەرلەمان رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە.

ئەو خۆپیشاندانە کە بەهەزارەها هاوڵاتی ئەو وڵاتە بەشدارن تیایدا لە ناوەڕاستی بەیرووتدا وێنەی گەورەی حەسەن نەسروڵا و سەرۆکی پەرلەمان و هەموو سەرکردەکانیان وەک " لە سێدارەدان " هەڵواسی، هەروەها ژمارەیەک خۆپیشاندەر بەرەو بیانیەی وەزارەتی دەرەوەی لوبنان رۆشتن و کۆنترۆڵیان کردو رایانگەیاند " دەیکەنە ناوەندی شۆڕشەکەیان".
هەروەها ژمارەیەکی تریان لە نزیک بینایەی پەرلەمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا رووبەڕووی یەکبوونەوەو تا ئێستا پێکدادان بەردەوامەو دووکەڵ لە چەندان شەقامی گشتی شارەکە بەرزدەبێتەوەو خۆپیشاندەران چەند بینایەی حکومی و ئۆتۆمبیلیان گڕتێبەردا.

 
زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بریندار لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا هەیە.


ئەم خۆپیشاندانە کە دوو رۆژە دەستیپێکردووە دوای تەقەینەوەی بەندەری بەیروت دێت کە ١٥٨ قوربانی لێکەوتەوەو زیاتر لە ٤ هەزار کەس برینداربوون و زیانی مادی گەورە کە نزیکەی ٥ ملیار دۆلارە لە دەزگاکانی ناوبەندەرەکەو ماڵی هاوڵاتیان و دوکان و بازاڕەکانیان کەوت.

 


PM:07:18:08/08/2020