تەندروستی سلێمانی ئامارێکی نوێی توشبوون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی گیان لەدەستدانی پێنج تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 

بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە، ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون. 

ئەوەش ئاشکراکراوە، تائێستا ١٣٦ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١٢٠ کەسیش لە ژێر ئۆکسجیندایە.
 
هاوکات ئەمڕۆ ٢٠ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە و پێنج توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

بە گوێرەی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا لە شاری سلێمانی نۆ هەزار و ١٢ توووشبوو تۆماركراون و لە نێویاندا ٤٤٥ كەس گیانیان لەدەستداوە پێنج هەزار و ٥٩٣ تووشبوو لە ژێر چاودێریدا ماونەتەوە. 



PM:07:55:08/08/2020