لە دهۆک ٢٠ تووشبووی کۆرۆنا چاکبونەوە
تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٢٠ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ شەممە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٢٠ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە".
لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە" بەم ٢٠ حاڵەتەی ئەمڕۆ كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ٤٤٥ هاوڵاتی ئێستاش ٥٨١ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون".
PM:10:07:08/08/2020