جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پلەی چوار كەس لە تیمەكەی دەكاتە راوێژكار و بریكاری وەزیر

نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پلەی چوار كەس لە تیمی جێگری سەرۆكی حكومەت بەرزدەکرێتەوە بۆ راوێژكار و بریكاری وەزیر". 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پلەی چوار كەس لە تیمی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرزكراوەتەوە بۆ راوێژكار و بریكاری وەزیر. 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" بەپێی ژمارە (٨٦ و ٨٨ و ٨٩) كە لەرۆژی ٩ی تەمووزی ئەمساڵ دەرچووە و واژووی مەسرور بارزانی لەسەرە هەریەک لە ( ئەژی عەبدولقادر ئەحمەد، د. پێشەوا عەبدولخالق محەمەد، سەمیر تۆفیق جافر)، گۆڕاوە بۆ راوێژكار لەسەر میلاكی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران".

 

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە" بەفەرمانی ژمارە (٨٧) رۆژی ٩ی تەمووز بە واژووی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ( ژوان سابیر ئیسماعیل) گۆڕاوە بۆ بریكاری وەزارەت لەسەر میلاكی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران". 

 

دوێنێ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەنگدانەوەی نێگەتیفی هەبوو لەناو خەڵکدا بەحکومی ئەوەی چەندان فەرمانبەری دەوڵەت کە مافی یاسایی خۆیانە پلەکانیان بەرزبکرێتەوە، بەڵام جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلەی ئەم چەند کەسەی بەرزکردۆتەوە کە کەسە نزیکەکانی بەردەستی خۆین. 



PM:03:50:09/08/2020